AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٥ ١٤:٣٢

وەزیری بەرگری تورکیا

ئێران بۆ سەرکوت کردنی پەکەکە یارمەتی تورکیا نادات

 ئێران بۆ سەرکوت کردنی پەکەکە یارمەتی تورکیا نادات

وەزیری بەرگری تورکیا بە پاگەندەی هاوکاری نەکردنی ئێران بۆ سەرکوتی پەکەکە، ئەوەی قبووڵ نەکراو وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا بە دووپات کردنەوەی پاگەندەکانی خۆی، هەڵوێستی ئێران لەسەر هاوکاری نەکردنی ئێران لە بواری بەرەنگار بوونەوەی پەکەکەی قبووڵ نەکراو وەسف کرد.

گولەر لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ملیەت هاوپەیوەند بە هاوکاری نەتقەرە و تاران لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، وتی: هەر ئەو جۆرە کە لە لێدوانە پێشووەکانی خۆمدا وتوومە، بەداخەوە ڕوانینی دۆستی ئێرانیمان بە گرووپی تیرۆریستی پەکەکە هاوشێوەی ئێمە نییە.

هەروەها جەختی کرد: ئاڵبەت کە دۆستایەتی ئێمە لەگەڵ تاران دەمێنێت بەڵام پێمان وایە کە پەکەکە بۆ دۆستانمان کێشە دروست دەکەن و هیوادارین کە ئێران ڕێگایەک بدۆزێتەوە.

News ID 50169

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha